هەسەدە: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان تاوانی ئاشكرای جەنگن

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان بە تاوانی جەنگی ئاشكرا و بە ئەنقەست دادەنرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا رایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کاتی دەستدرێژی بەردەوامی خۆی بۆ سەر ناوچەکانمان لە رۆژئاوای كوردستان پڕوپاگەندەی ئەوەی كردووە ژمارەیەک لە شەڕڤانانمان شەهید بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پڕوپاگەندانە بۆ خۆدزینەوەیە لە تاوانەکانی بەئامانجگرتنی ژێرخان، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، دانیشتووان و سەرچاوەی بژێوی هاووڵاتیان لە ناوچەکەدا.

هەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو، بەڵگە ڤیدیۆییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە ئەو تاوانانە گەورەترو روونترن لە هەموو ئەو تۆمەتانەی تورکیا دووبارەیان دەكاتەوە. راشیگەیاندووە، بەگوێرەی مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆ، وەڵامی ئەم هێرشانەی تورکیا دەدەنەوە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی