بۆردومانی تورکیا بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی حكوومەت لە گوندەواری قامشلۆ کوژراو و برینداری لێكەوتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی تورکیا بۆ سەر گوندی دیبانە لە باشووری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی حکوومەتی سووریا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە دوو ڕۆژی رابردووەوە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێکردووەتەوە بەهۆیەوە دەیان دامەزراوەی خزمەتگوزاری لە کاركەوتن، گرنگترینیان لە کەرتی کارەبا و نەوت بوون.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە گوندی دیبانە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی تورکیا مەفرەزەیەكی ئەمنیی حکومەتی سوریای لە باشووری شاری قامشلۆ کردە ئامانج، بۆهۆیەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.