“بەرەی نوسرە” هاووڵاتییەکی ئەڵمانی رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات
رەققە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) ئەندامێکی ئەڵمانی ریزەکانی خۆی، کە پێشتر دەستگیری کردبوو، لە دەروازەی باب هەواوە لە باکووری ئیدلب رادەستی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد.
کارمەندێکی ئەمنی دەروازەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تەحریرشام نزیکەی دوو ساڵ دوای دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییە ئەڵمانییە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن، “ئەبو حور ئەلمانی” رادەستی تورکیا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی رادەستکردنەکە لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی تورکیا و بەسەرپەرشتی بەرپرسی ئەمنی دەستەی تەحریرشام، “ئەلمەغیرە ئەلبەدەوی” کە زاوای لە “ئەبو محەممەد جولانی”ی سەرۆکی گروپەکەیە، ئەنجامدراوە.