کردنەوەی ئۆردوگایەکی تورکی نوێ بۆ هاوردەکان لە عەفرینی داگیرکراو
عەفرینی داگیرکراو – نۆرس پرێس
رێکخراوێکی ناوخۆیی، کە لەلایەن تورکیا و کۆمەڵە فەلەستینیەکانەوە پشتیوانی دەکرێت، بەردەوامن لە دروستکردنی ئۆردوگایەکی تورکی نوێ بۆ هاوردەکان لە ناوچەی “چیای خەونەکان” لە عەفرینی داگیرکراوی رۆژئاوای کوردستان.
تورکیا پێشتر نزیکەی 10 ئۆردوگای نیشتەجێبوونی لە ناوچەی “چیای خەونەکان” دروستکردووە، کە لە دیووی باکوورەوە بە سەر شاری عەفریندا دەڕوانێت.
لەو کاتەوەی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانیان عەفرینیان داگیرکردووە، پاش راونان و ئاوارەکردنی هەزاران کوردی رەسەنی دانیشتووی شارەکە، سیاسەتی گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی لە ناوچەکە پەیڕەو کردووە.
ئۆردوگا نوێیەکە لە نزیکەی 100 یەکەی نیشتەجێبوون پێکدێت، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی چەند مانگێکدا کارەکانی بە تەواوی تەواو بکرێت و رادەستی عەرەب و تورکمانە هاردەکانی دیمەشق و حومس بکرێن.