نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى “تيرۆر” تاوتوێدەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرەبه‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، له دووه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ “فالح فه‌يياز” سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران”.
لە هەمان راگەێنراودا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە “هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هه‌ردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی “به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت”.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.
لە دوێنێوە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەردانێکی بۆ بەغدا دەستپێکردووە، ئێوارەی دوێنێ پاش گەستنی بە پایتەختی عێراق، لە گەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەند دۆسیەیەکیان تاوتوێکرد.