تورکیا چەند شوێنێكی خزمەتگوزاری لە گوندەواری دێرک و قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەکاتە ئامانج
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی ئاسمانی تورکیا چەند شوێنێکی خزمەتگوزاری لە ناوچەی كۆچەرات لە گوندەواری شاری دێرک و تەربەسپی گوندەواری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج.
هێرشەكانی تورکیا لەدوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنی دێت کە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەی برد و تیایدا بەرپرسانی باڵای تورکیا بەشداریان کرد، لە كۆبوونەوەكەدا تورکیا بەڵێنیدا بەردەوامی بە شەڕ و هێرشەكانی بدا سوریا و عێراق.
بەگوێرەی پەیامنێری نۆرس پرێس، شوێنەکانی دەوروبەری گوندەکانی کەرکەندال و تەقل بەقەل پێنج جار هێرشی ئاسمانییان کراوەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکەی تورکیا وێستگەیەکی نەوتی باشووری ڕۆژئاوای ناحیەی تەربەسپی، لە نێوان گوندەکانی گرداهۆڵ و گرشیران و بانکی کشتوکاڵی کردووەتە ئامانج.
تا ئێستا زانیاری لەسەر زیانەكانی ئەم بۆردومانانە نەزاندراوە.