کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە رۆژهەڵاتی دەرعا

دەرعا – نۆرس پرێس

دوێنێ ئێوارە، دووشەممە، لە شارۆچکەی ئەلتیبە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی شاری دەرعا، ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت کوژرا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، عیسام محەمەد ئەلزوعبی لە ژێر کاریگەری سەختی برینەکەیدا کە لە هێرشێکی چەکدارانی نەناسراودا تووشی بووە، گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “ئەلزوعبی” و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە، لە ئەنجامدا بە چەند فیشەکێک بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەلزوعبی” گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری بەسرا ئەلشام لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەرعا و هەر لەوێش گیانی لەدەستداوە.

“ئەلزوعبی”خەڵکی شارۆچکەی ئەلتەیبەیە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەرعا و لە لقی ئەمنی سەربازی هێزەکانی حکومەت لە دەرعا کاری دەکرد.

پێنجشەممەی ڕابردووش، لە گوندەواری باکوری شاری دەرعا، دانیشتووان تەرمی دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتیان دۆزیەوە.