فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سوپای سوریای لە گوندهواری کۆبانێ کردە ئامانج
کۆبانێ – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئهمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی سوریای لە لادێکانی کۆبانی باکووری سوریا کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بۆردومانەکە خاڵی سەربازی سوپای سوریای لە گوندی “خەرابیسان فەوقانی” کە 25 کم لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دوورە، بە سێ گولـله هاوهن کردە ئامانج.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی گیانی لەنێو هێزەکانی حکومەتدا نەبووە، لەکاتێکدا بەئامانجگرتنەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
پێنجشەممەی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سوپای سوریای کردە ئامانج لە نزیک گوندی دەندەنیە لە گوندهواری باکووری ڕۆژئاوای مەنبیج.
لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2019ەوە، سوپای سوریا دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست بە پاڵپشتی ڕوسیا و ئەمریکا، دوای لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هاتووهتە ناوچهكانی کۆبانێ و مهنبیج.