گوندهواری دێرەزوور.. داعش كهسێك به تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ حكومهتی سوریا دهكوژێت
دێرهزوور – نۆرس پرێس
رێكخراوی “داعش” لە ڕێگەی پێگه ئهلیكترۆنییه نزیکەکانی خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی کەسێکی بە بیانووی سیخوڕیکردن بۆ هێزەکانی حکومەتی سوریا، لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور راگهیاند
ماڵپهڕی ئەلیکترۆنی ئهعماق کە نزیکە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، رایگهیاندووه چەکدارانی ڕێکخراوەکه، سیخوڕێکی هەواڵگرییان لە هێزەکانی حکومەت کردە ئامانج، لە گوندی تەیبە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی ئەوەی کەسەکە دەستبەجێ گیان له دهست بدات.
لای خۆیهوه سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری مەیادین ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە گەنجكیان کردووهته ئامانج به ناوی حەمدان سەلبی، لەکاتێکدا سەرقاڵی کارکردن بوو لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی لە گوندی تەیبە، لە شاری مەیادین له ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی له دهستداوه.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردووهتهوه ئهو كهسهی كوژراوه سەر بە هیچ لایهنێكی سیاسی و سەربازی نهبووه.