لەسەر داوای ڕووسیا، ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆ لهبارهی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات بۆ سهر حوسییهكانی یهمهن
دیمەشق – نۆرس پرێس
لهسهر داوای ڕووسیا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی لە دانیشتنێکدا باس لە هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن دهكات.
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤاسیلی نێبێنزیا، نیگهرانی خۆی لەو هێرشانه دەربڕی کە ئەمریکا و بەریتانیا سەرکردایەتییان كردووه و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی زانی و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەو بۆردومانانە ئیدانە بکەن .
لە لایەکی دیکەوە، نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باربارا ودوارد، رایگهیاند حوسییەکان کەشتییەکانی بەریتانیایان کردووهتە ئامانج، بۆیه هەنگاوێکی سنووردار و پێویستیان لەگەڵ ئەمریکادا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حوسییەکان لە مانگی تشرینی یهكهمی رابردووهوه بە ئەنجامدانی زیاتر لە 100 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ژیانی خەڵکی بێتاوانیان خستووەتە مەترسییەوە، ئێمەش بڕیارمانداوە ئازادی گەشتکردن بپارێزین.
لە کاتێکدا، لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکانی سەر یەمەنی بە هاوتەریب لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی بەرگریکردن لە خۆیان وەسف کرد.