نێچيرڤان بارزانى و سودانى جه‌خت له پاراستنى سه‌قامگيرى و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيه‌كى رژد ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت.
چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.