داعش دوو هێرشی له دژی “هه‌سه‌ده” لە رەقە و دێرەزوور راگه‌یاند
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دەوڵەتی ئیسلامی، “داعش”، دوێنێ هەینی، له رێگای تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕایانگەیاند، چەکدارەکانی داعش دوو هێرشیان لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، “هەسەدە” لە شاره‌كانی رەقە و دێرەزوور، ئەنجامداوە.
دوێنێ مالپه‌ڕی “ئه‌لنه‌با”ی نزیك له داعش، ڕایگەیاند کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە هەفتەی ڕابردوو ٣٤ هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، ٣١ هێرش لە ناوچەکانی “هه‌سه‌ده” له رۆژئاوای كوردستان و سێ هێرشیش لە ناوچەکانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئه‌عماق”ی نزیک لە ڕێکخراوەکە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە بۆمبێكیان به ئۆتۆمبێلێکی سەربازی “هه‌سه‌ده”دا ته‌قاندۆته‌وه لەسەر ڕێگای ته‌ل سمن لە گونده‌واری رەقە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی به ئۆتۆمبێلەکە گه‌یاند، و دوو ئەندامی “هه‌سه‌ده” شه‌هیدبوون ، و سێ كه‌سیدیكه‌ش برینداربوون.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکرد، چەکدارانی داعش ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزەکانی “هه‌سه‌ده” كرد له نزیک شارۆچکەی بوسه‌یره‌ی گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، كه بۆوه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك.
هێزەکانی سوریای دیموکرات تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هێرشانە نەداوە. ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان