وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تورکیا بە “سووتاندنی ئەرمەنییەکان” تۆمەتبار دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
یهسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل تورکیای بە “سووتاندنی ئەرمەنییەکان” و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی تۆمەتبار کرد، ئەمەش وهك وڵامێك بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پشتگیریکردنی دۆسیەیەک کە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە لە دژی تەلئەبیب تۆمارکرابوو كه گوایه جینۆسایدیان لە غەززە ئهنجامداوه.
کاتز وتی “سوتاندنی ئەرمەنەکان و کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا دژی کورد لەبیر ناکەین”.
دوێنێ هەینی، لە دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگای دادی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە ئاراستەی کرابوون، گوایه ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، هەڵمەتێکی “جینۆساید”ە.
کاتز لە تۆڕی كۆمهڵایهتی” X “ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا پێی وایه جیهان بێدەنگ بێت بەرامبەر بەو جینۆسایدە کە دەوڵەتی تورکیا له دژی ئەرمەنییەکان ئەنجامی داوه.
دەیان ساڵە ئیسرائیل بانگەوازەکانی ئەرمهن بۆ بە فەرمی ناساندنی ئەو “جینۆساید”ەی كه لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا ئەنجامدرا، ڕەتدەکاتەوە.