دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا هۆشدارییدا بەو سوریانەی لە عێراق نیشتەجێن لەو توندوتیژیانەی ئەو وڵاتەی پێدا دەڕوات.
لە ئێوارەی دوێنێوە، دووشەممە، توندوتیژییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق پەرەی سەندوە و هەواڵی گیانلەدەستدان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا بڵاوبووەوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاگرتنی خوێندنگەکانیان ڕاگەیاند.
باڵیۆزخانه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، داوا له “هاوڵاتیانی سوری ده‌كات كه له عێراقی “برا”دا نیشته‌جێن، ورایابن بەرامبەر ئەو دۆخە هەستیارە.
باڵیۆزخانه‌كه هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتییانی سوریا كردووه “پابه‌ندبن به قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوە و هه‌موو ئه‌و رێنمایانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی فه‌رمی عێراقه‌وه ده‌رچووه، جێبەجێی بکەن.”
باڵیۆزخانه‌كه داوا له سورییه‌كان ده‌كات له‌و شوێنانه دوور بكه‌نه‌وه كه خۆپیشاندان یان گردبوونه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌لامه‌تییان بپارێزرێت.
لە کۆتاییدا، باڵیۆزخانەکە هیوای “ئاسایش و سەلامەتی و ئاشتی”ی بۆ عێراق خواست.