دوای هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا، حوسییەکان کەشتییەک لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج
دیمەشق – نۆرس پرێس
دەستەی چالاكییە بازرگانییە دەریاییەکانی بریتانیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە کە مووشەکێک ئاراستەی کەشتییەک کراوە نزیکەی 90 میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن دوور بووە.
راشیگەیاندووە کە مووشەکەکە لە دووری 400 بۆ 500 مەتر لە کەشتییەکەوە کەوتووەتە، بەبێ ئەوەی هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی هەبێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا هێرشی ئاسمانییان بۆسەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا.
هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنیان کردە ئامانج و بە وتەی لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئامێری رادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێرخانی مووشەکی لەخۆ گرتبوو.