داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو ئەندامی هه‌سه‌ده راده‌گه‌یه‌نێت
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی داعش لە ڕێگەی پێگه ئه‌لیكترۆنییه نزیکەکانی خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند.
ئەندامانی هه‌سه‌ده و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و کارمەندانی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری چەندین جار لەلایەن داعشەوە كراونه‌ته ئامانج.
پێگه‌ی ئەلیکترۆنی ئه‌عماق کە نزیکە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چەکدارەکانی ڕێکخراوەکە دوو ئەندامی هه‌سه‌ده‌یان کردووه‌ته ئامانج لە بازاڕی شارۆچکەی حەوایج لە قەزای زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور، بە ئامانجگرتنه‌كه‌ش بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئەو دوو ئەندامە.
ئه‌مه له لەکاتێکدایه هێزەکانی سوریای دیموكرات تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.