پێنتاگۆن: لە 17 ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە 130 هێرش كراوه‌ته سەر بنكه‌كانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
پێنتاگۆن رایده‌گه‌یه‌نێت لە 17 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە ژمارەی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا گەیشتووەتە 130 هێرش.
لە 17 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق کەوتوونەتە بەر هێرشی گروپەکانی لایه‌نگری ئێرانەوە، هێزەکانی ئەمریکاش وەڵامی ئه‌و به ئامانجگرتنانه‌یان داوه‌ته‌وه بە هێرشکردنه سه‌ر گروپه‌كان لە سوریا و عێراق.
لای خۆیه‌وه وتەبێژی پنتاگۆن پاتریک رایدەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆی گشتی هێرشەکان تا ئێستا گەیشتووەتە 130 هێرش.
ئه‌مه‌ریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سه‌ربازی لە سوریا هه‌یه.
وتیشی، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق 53 هێرشیان کراوەتە سەر، له سوریا رووبه‌ڕووی 77 هێرش بوونه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی: مالین محه‌مه‌د