ئەمریکا و بریتانیا هێرشیان كرده سەر حوسییەکان لە یەمەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن.
ئەم هێرشانە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند پلانی ئامادە کردووە بۆ ئهنجامدانی هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی گروپی حوسییەکان لە یەمەن لە کاردانەوەی هێرشی سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئهمهریكا لە راگهیاندراوێكدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە ئاماژهی بهوهكردووه: ئەمڕۆ بە رێنمایی من، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هاوکاری بریتانیا و بە پاڵپشتی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا، هێرشی سەرکەوتوویان لە دژی ژمارەیەک ئامانج لە یەمەن ئهنجامدا، کە یاخیبووانی حوسییەکان بهكاریان دههێنا بۆ مەترسی خستنە سەر ئازادی کەشتیوانی لە دهریای سوور.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم لێدانانە لە وەڵامی هێرشە بێ وێنەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە دەریاییەکانی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور دێت.
لای خۆیهوه لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشانەی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگهی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامیانداوە، لە وەڵامی هێرشە “نایاسایی و مەترسیدارهكانی حوسییهكان بووە.
وتیشی: هێرشەکان لە یەمەن توانای حوسییەکان لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەلەم و راداریان کردووهته ئامانج.