“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” بە ئامانجگرتنی بنکەیەکی ئەمه‌ریکی لە گونده‌واری حەسەکە له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ، “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی ئەمریکییان لە گونده‌واری باشووری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان کردووەتە ئامانج.
چوارشەممەی ڕابردووش، “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە “بە مووشەک بنکەیەکی ئەمریکی لە کێڵگەی کۆنیکۆ لە گونده‌واری دێرەزوور کردە ئامانج.
ئه‌م گروپه كه لایەنگری ئێرانه دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چه‌كداره‌كانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق هێرشیان کردووه‌ته سەر بنکەی شەدادی لە گونده‌واری باشووری حەسەکە.
لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە 17 ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووەوە گەیشتووەتە 130 هێرش.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” ده‌شڵێت بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی پێگەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ غەززە.