بە موشەک خاڵێکی سەربازی هەسەدە لە دێرەزوور کرا بە ئامانج
دێرەزوور- نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە/سێشەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە موشەک و دۆشکە، بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) یان لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە شارۆچکەی بەسیرە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور ڕایگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە سێ موشەکی ئاڕ پی جی خاڵێکی سەربازیی “هەسەدە” یان کردووەتە ئامانج لە کەناری ڕووباری فورات لە گوندی ئەلزر لە ناحیەی بەسیرە.
سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هێرشە مووشەکییەکە پێکدادانی توندوتیژ بە دۆشکە سەریهەڵداوە، کە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاندووە، لە ئەنجامدا تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، لەکاتێکدا هێرشبەرەکان هەڵاتوون.
گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادبوونی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە بەخۆیەوە دەبینێ کە زۆرجار سەرکردە و ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر دەکاتە ئامانج.
دوێنێ دووشەممە، کەسێک گیانی لەدەستدا، کە چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شارۆچکەی گرانیچ لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر تەقەیان لێکرد.