ئێران دەڵێ کەشتییەکی نەوتی ئەمریکایان لە دەریای عەممان راگرتووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، کە دوێنێ پێنجشەممە بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندووە، هێزە دەریاییەکانیان بە فەرمانی دادوەری ئەو وڵاتە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی لە ئاوەکانی دەریای عومان دەستبەسەر کردووە.
هەر دوێنێ لە کاتێکی پێشتردا، دەسەڵاتی بازرگانی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، راپۆرتێکیان لەبارەی رووداوێکەوە پێگەیشتووە کە بە دووری 50 میلی دەریایی لە رۆژهەڵاتی بەندەری سۆهاری عەممانەوە دوورە.
پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سەربازی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، “هێزە دەریاییەکان کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکییان لە ئاوەکانی دەریای عەممان بە فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەر کردووە”.
لە لایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لە حوسییەکانی یەمەن کرد دەستبەجێ هێرش بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور رابگرن.