درۆنێكی تورکیا سوپای سوریای لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردومان ده‌كات
مونبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، درۆنێكی تورکیا خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی سوریای لە گونده‌واری مونبجی باکووری سوریا بۆردومان ده‌كات.
دووشەممەی ڕابردوو تورکیا بە درۆن گوندی (قەرت وێران)ی له ڕۆژئاوای مەنبەج کردە ئامانج و پێش ئەو بۆردومانەش لە بیست و هەشتی مانگی ڕابردوودا تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشه‌ك سێ گوندی له گونده‌واری مونبج بۆردومان کرد .
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، “درۆنه‌كانی تورکیا” خاڵێکی سوپای سوریایان لە نزیک گوندی دەندەنیەی گه‌نده‌واری باکوری ڕۆژئاوای مونبج بۆردومان كرد.
لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2019ەوە، و دوای هێرشه‌كانی توركیا و داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له رۆژئاوای كوردستان، ئاگربه‌ستێك له‌و ناوچه‌یه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا و روسیا راگه‌یندرا و سوپای سوریا هاته ناوچه‌كه.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئه‌و هێرشه به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.