دوای بردنه‌وه‌ی له ئه‌تلەتیکۆمەدرید، یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشته یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانی
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
لەیاری پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی و له یارییه‌كی پر له گۆڵ، ریاڵ مەدرید به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ له یانه‌ی ئه‌تلەتیکۆمەدریدی هاوشاری برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاری کۆتایی جامەکە.
یارییه‌كه له وڵاتی سعودیه به‌ڕێوه‌چوو، گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ك به كۆتا هات، گێمی دووه‌م هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر گۆڵی یه‌كتر و كاتی یاسایی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ كۆتایی هات و یارییه‌كه چووه كاتی زیادكراو، له كاتی زیادكراو ریال مه‌درید باشتر ده‌ركه‌وت و توانی دوو گۆڵی دیكه تۆمار بكات، به‌مه‌ش یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ كۆتایی هات.
گۆڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید له‌لایه‌ن یاریزانان ماریۆ هێرمۆسۆ و گریزمان و گۆڵێكیش ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێر به هه‌ڵه له تۆڕی ریاڵ تۆماری كرد، پێنج گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیش له‌لایه‌ن یاریزانان ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێر، فێرلاند مێندی، دانی كارڤه‌خاڵ، براهیم دیاز و ساڤیچیش به هه‌ڵه گۆڵێكی له یانه‌كه‌ی خۆی ئه‌تله‌تیكۆ تۆماركرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه ریال مه‌درید خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانی و چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاری ئه‌مشه‌وی نێوان به‌رشه‌لۆنه و ئۆساسۆنه ده‌كات. بڕیاریشه یاری كۆتایی 14 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.