پارتێکی سیاسی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە لە مامەڵەی وڵاتانی گەرەنتیکەر لەگەڵ قەیرانی سووریادا دەگرێت

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتێکی سیاسی رۆژئاوای کوردستان رەخنەی گرت لە مامەڵەکردنی وڵاتانی گەرەنتیکەر لەگەڵ قەیرانی سووریادا و پێیوابوو کە سوریایان کردۆتە “گۆڕەپانێک بۆ تاقیکردنەوەی ناکۆکییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان”.

تورکیا، وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئێران و رووسیا بە وڵاتانی گەرەنتیکەر دادەنرێن لە سووریا، لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە کە 40%ی ژێرخانی وێرانکراوە، ئەمە جگە لە کۆچکردن و ئاوارەبوونی زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی سووریا، لە کاتێکدا رێژەی هەژاری گەیشتووەتە 86%، بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان.

پارتی سووریای ئایندە لە چوارەمین کۆنفرانسی خۆیدا کە لە رەققە بەڕێوەی برد، رایگەیاند کە “وڵاتانی گەرەنتیکەر لە سووریا ئەو وڵاتەیان کردۆتە مەیدانێک بۆ تاقیکردنەوکانیان”.

ئاماژەیان بەوەشدا، کە بانگەوازە دووپاتبووەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات “مەسەدە” بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی سەرجەم لایەنە سوورییەکان، بە گوێرەی پرەنسیپێکی سیاسی، لە کاتێکدایە کە لە سەرجەم بەشدارییەکان لە کۆڕبەندە جیهانییەکاندا دوورخراونەتەوە، سەرەڕای ئەوەش “مەسەدە” داوای دیالۆگی سووری دەکات.

پارتەکە لە خوێندنەوەی ڕێنماییە سیاسییەکانیدا پێیوابوو کە “لیژنەی دەستوور هیچ ئەنجامێکی بۆ سوورییەکان بەدەست نەهێناوە، بەڵام بە پێچەوانەوە؛ “قەیرانی سووریا لە پێشتر قووڵتر بووەتەوە”.

بە گوتەی ئەو پارتە، پێشهاتەکان ئەوە دەردەخەن کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئامادە نین چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا بدۆزنەوە.

لە ناوخۆی سووریادا، “پارتی سووریای ئایندە” پێیوابوو بەردەوامبوونی “رژێمی دەسەڵاتدار لەڕێگەی هەڵبژاردنی ناشەرعیەوە، پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەر لە وڵاتەکەدا تێکدەدات و قەیرانەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتا”.

پارتەکە لە خوێندنەوەیاندا بۆ گۆڕەپانی جیهانی گوتیان، “لەگەڵ خێرابوونی ئەو رووداوانەی کە قۆناغێکی راگوزەر پشتڕاست دەکەنەوە و دروستکردنی هاوپەیمانی نوێ؛ ئەولەویەت و ستراتیژییەکان گۆڕاون و سەرنجیان لەسەر دۆسیەی ئەمنی چەق کردووەتەوە، بە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی شانەکانی داعش و دوورخستنەوەیان لە دۆسیەی سووریا”.

پێیان وابوو “ئەمە ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی دۆخی ئێستای سووریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئامادە نین چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا بدۆزنەوە”.

ئامادەکردنی: زانا العلی – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان