بەڕێوبەریی خۆسەریی بڕی ئەو تۆوەی دیاریکرد کە بەسەر جوتیارانی رۆژئاوای کوردستاندا دابەشیدەکەن

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکخراوی گشتی دابینکردنی تۆوی سەر بە بەڕێوبەریی خۆسەریی، بڕی تۆوی گەنمیان ئاشکرا کرد کە بەسەر ئەو جووتیارانەدا دابەش دەکرێت کەوا گرێبەستیان لەگەڵدا کردووە لە رۆژئاوای کوردستان.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، رێکخراوی گشتی بۆ دابینکردنی تۆو دەستیکرد بە دابەشکردنی باشترین تۆوی گەنم بەسەر بەڵێندەرەکانیدا و لە کۆتایی مانگی رابردوودا رێکارەکانی تەواوکرد.

محەمەد مەعمی، کارمەند لە رێکخراوی گشتی دابینکردنی تۆو، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، 6720 تۆن تۆوی گەنمیان دابەشکردووە، بەو پێیەی 5140 تۆن باشترین تۆوی گەنمیان گەیاندووەتە جووتیارانی کانتۆنی جەزیرە، کە 2290 جووتیار لێی سوودمەند بوون.

لە کاتێکدا 1580 تۆن تۆو، لە کانتۆنی فورات 1130 جووتیار سودمەند بوون لێی و ژمارەی ئەو جووتیارانەی گرێبەستیان لەگەڵ رێکخراوی گشتی دابینکردنی تۆوی سەر بە بەڕێوبەریی خۆسەریدا هەیە بۆ ئەمساڵ دەگاتە 3420 جووتیار، بە گوتەی کارمەندەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ هەر دۆنمێک 31 کیلۆ تۆوی رەق و 30 کیلۆ گەنمی نەرمیان تەرخانکردووە.

راشیگەیاند، مانگی شوباتی داهاتوو لیژنە تایبەتمەندەکان پشکنینی مەیدانی بۆ زەوی جووتیاران ئەنجام دەدەن.

مەعمی پێشبینی دەکات لە وەرزی 2024دا لە نێوان 70 بۆ 85 هەزار تۆن تۆوی گەنمی باش دابەشبکرێت.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان