ئەمساڵ هاووڵاتیانی سووریا دەتوانن لە دیمەشقەوە بچنە حەج و عەمرە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد عەبدولسەتار ئەلسەید، وەزیری ئەوقاف لە حکوومەتی سووریا رایگەیاند، حەج و عومرەی ئەمساڵ لە دیمەشقەوە بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقافی سووریا بەڕێوەدەچێت.
سعودییە لە ساڵی 2013ەوە دۆسیەی حەجی لە دەستی حکومەتی سووریا کشاندبووەوە و خستبوویە دەستی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دوای هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوە کە دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، دۆسیەکەیان گەڕاندەوە بۆ دیمەشق .
وەزیری ئەوقافی سووریا روونیکردەوە، لەگەڵ وەزیری حەج و عەمرەی سعودییە، “تۆفیق بن فەوزان ئەلرەبیعە”، لە شاری جەددە لە سعودییە، سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی وەرزی حەج و رێوڕەسمی عەمرە رێککەوتنیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، له میانی کۆبوونەوەکەی لە گەڵ لایەنی سعودییه، رێککەوتن کراوە کە حەج و عەمرە بۆ ئەمساڵ له دیمەشقەوه بەڕێوەبچێت و بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقافی سووریا بێت.
ئەمە جگە لەوەی هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی لیژنە ئامادەکاریە هاوبەشەکان لە نێوان هەردوو وەزارەتەکە سەرجەم وردەکاری و رێکارە لۆجستییە پێویستەکان بۆ خزمەتکردنی حاجیان و عەمرەکارانی سووریا تاوتوێ بکەن، هه موو ئاسانکارییەکی پێویستیان بۆ دابین بکەن.