“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە دووهەم هێرش لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ئەفغانستان راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی ناسێنەرەکانیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دووەم هێرش لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ئەفغانستان راگەیاند.

خالد زادران، گوتەبێژی پۆلیسی کابول لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە، کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە نزیک مینی پاسێک دانرابوو، سێ کەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

ناسێنەرانی نزیک لە داعش رایانگەیاند، چەکدارەکانی داعش لە زیندانی “بل چەرخی” لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، بۆمبێکی چێنراویان لەسەر ئۆتۆمبێلێک تەقاندووەتەوە، کە کارمەندانی دەگواستەوە، بەگوێرەی راگەێنراوێکی ئاژانسی ئەلیکترۆنی “ئەعماق” نزیکەی 10 کەسیان کوژراون و برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، خالد زادران، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و دانی بەوەداناوە کە دەستی هەبووە لە هێرشەکەدا.

“بل چارخی”، کە دەکەوێتە کابولی پایتەختەوە، یەکێکە لە گەورەترین زیندانەکانی ئەفغانستان.

بە گوێرەی ئاژانسە ناسێنەرەکەی سەر بە “داعش”، یەکشەممەی رابردووش، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی پاسێک لە گەڕەکێکی کابول راگەیاند، کە زۆرینەی مەزهەبی هەزارەی شیعەی تێیدا نیشتەجێیە و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان