لە دێرەزوور دوو ئەندامی گروپێكی سەر بە هێزەکانی حکوومەتی سوریا کوژران

دێرەزوور- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی پێکدادانەکان بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەک و بەهۆی ناکۆکی لەسەر داهاتی قاچاخچێتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو ئەندامی ئەو گروپانەی سەر بە هێزەکانی حکومەتن کوژران.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە گروپی دیفاع وەتەنی لە دێرەزوور ڕایگەیاند، لە دوێنێوە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی دیفاع وەتەنی و قاترچی بەردەوامە، بەهۆی ناکۆکی لەسەر داهاتی قاچاخچێتی لە شارۆچکەی بوقەرس لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە  ئەنجامی بەردەوامی پێکدادانەکان دوو ئەندامی دیفاع وەتەنی بە ناوەكانی “زیاد مەتەر” (تەمەن 24 ساڵ) و “نایف شاوی” (27 ساڵ) بەمەش ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای سەرهەڵدانی پێکدادانەکانەوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ کوژراو و حەوت بریندار.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دوێنێ دوای دەستێوەردانی فیرقەی چوار و هێزەکانی ئەمنی عەسكەری، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پێکدادانەکان وەستان، بەڵام دواتر جارێکی دیکە سەریان هەڵدایەوە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان