لە رۆژی پێنجەمدا..دەسگیرکردنی 23 کەس و لابردنی 23 خێوەت لە کامپی هۆل

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا، ئەنجامی پێنجەم ڕۆژی هەڵمەتی ئەمنی “ئاسایش و مرۆڤایەتی” یان لە کامپی هۆل، ڕاگەیاند.

ئاسایشی رۆژاڤا لە راگەێنراوێکدا بڵاوکردەوە لە رۆژی پێنجەمی هەڵمەتە ئەمنیەکەیاندا 23 کەس دەستبەسەرکراوان گومان دەکرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبێت و 23 خێوەتیان روخاندووە و دەستیان بەسەرکۆمپیوتەرێک و 8 تەلەفۆن و تابلێتێکدا گرتووە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی پێنج ڕۆژی یەکەمی هەڵمەتەکەدا دەستگیرکراون دەگاتە 83 کەس، هەروەها ژمارەی ئەو خێوەتانەی کە لابراون 93 خێوەتە کە ڕێکخراوەکە بۆ خولی شەرعی و سزای تۆڵەکردنەوە بەکاریان هێناوە.

بەپێی راگەێنراوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان تونێلیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکەوە بۆ خۆشاردنەوە بەکارهێنراون.