وەزارەتی بەرگری سوریا كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك ئەندامی خۆی لە باشووری شاری تەدمور رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی سووریا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە پاسێكی گواستنەوەی ئەندامانیان لە باشووری شاری تەدمور، لە ناوەڕاستی سووریا، نۆ ئەندامی هێزەکانیان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.

هەر دوێنێ له پێدەشتەكانی تەدمور لەلایەن چەكدارانی داعشەوە هێرش كرایە سەر ئه ندامانی هێزەکانی حکوومەت.

وەزارەتی بەرگری سووریا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە لە ئەنجامی ئەم بە ئامانجگرتنە هەشت سەرباز و هاووڵاتییەكی سڤیل گیانیان لە دەستداوە و 13 كەسی دیکه ش برینداربوون که دوو هاوڵاتی سڤیلیان تێدایه .

سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو ئەندام و ئەفسەرانەی حکومەت کوژراون بریتین لە میلاد ئیبراهیم سلێمان، عەلی مەحمود عەلی، شەریف سەمیح فالح، باسیل ئەحمەد عەتائی، هیلال عیسا حەسەن، ڕەحمون حەبیب شاتوری، سەعد نزار حەسون، ئەحمەد محەمەد خالد، و تامر خالد نایف.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی