برینداربوونی 10 کەس بە هۆی تەقینەوەیەکەوە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، فریاگوزاری شاری فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە هۆتێل ساندمان لە ناوندی شارەکە 11 کەس برینداربوون.

گرتە ڤیدیۆییەکانی شوێنی رووداوەکە دەریخستووە، کە داروپەردووی دوو بینا بەسەر شەقامێکی فۆرت وۆرسدا رووخاوە و ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری بریندارەکان دەگوازنەوە.

دەزگاکانی فریاکەوتن بڵاویانکردەوە، یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە، دوو کەسیش باری تەندروستییان سەختە و ئەوانی دیکەش برینەکانیان سووکە.

بەڕێوبەرێتی پۆلیسی فۆرت وۆرس لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە دواتر زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاودەکەنەوە.

داڕشتنەوەی:  سەلام خۆجە