کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 30 ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە ناوەندی سووریا
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە بیابانی تەدمر لە ناوەڕاستی سووریا زیاتر لە 30 ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سووریا کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، شانەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پاسێکی مانەوەی شەوانەی فیرقەی 17ی سوپای سووریا، لە ناوچەی وێستگەی سێیەم لە بیابانی تەدمر لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حومس.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی 14 سەرباز و برینداربوونی زیاتر لە 20ی دیکە کە ئەفسەریشیان تێدابووە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەدمر و هێزەکانی حکومەت لە دۆخی ئامادەباشیان راگەیاندووە.