لە ماوەی مانگێكدا.. توركیا 513 گوله‌ی ناوه به گونده‌واری منبجه‌وه
منبج _نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاماری ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر زۆرێك له گونده‌كانی منبج له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابوردو بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه، ناوچه‌كانی هێڵی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، له مانگی رابوردوداو له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا گرژییه‌كی بێ پێشینه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رونیكردوه‌ته‌وه، توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، گونده‌كانی
(هۆشهرییهو جات و تۆخار و عۆن دادات و مه‌حسه‌نلی و عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن و ئوم عه‌ده‌سه‌و سهیادهو یاڵنڵی و قۆرت و كۆرهیوك و جه‌به‌ل حه‌مراو بوغاز و كاوكلی و تهلتورین و جه‌ب مه‌خزوم و ئوم جلودو باك و وێران و به‌لده عرێمه)یان تۆپباران كردوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، 513 گوله‌تۆپ و هاوه‌ن له‌و گوندانه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه‌و 19 موشه‌كی ئاراستهكراویش له جۆری “تاو” ته‌قێنراون.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆپباران و موشهكبارانهی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، زیانی مادی و گیانیان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتوان دروستكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، توانراوه دو درۆنی توركیا بخرێته خواره‌وه‌و چوار چه‌كداری گروپه‌كانی لایه‌نگریشی بكوژرێن.