بە 20 ئەندام… بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان کارەکانی پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، دەست دەکەن بە پێکهێنانی دەزگای نوێ کە لەگەڵ ناوەڕۆکی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا بگونجێت، لەنێویاندا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.

ئەنجوومەنی دیموکراتی گەلان لە دوایین دانیشتنی خۆیدا باسی لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیمانە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە کرد، لەوانە پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دامەزراندنی دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتی، دامەزراوەی گشتی بۆ چاودێری دارایی و ژمێریاری رۆژئاوای كوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان.

بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان ڕوونیشیکردەوە، کۆمسیۆنەکە لە 20 ئەندام پێکدێت، هەریەک لەو حەوت ناوچەیە ژمارەیەکی دیاریکراویان هەیە بۆ نوێنەرایەتیکردنی، کە پێکدێت لە پێنج ئەندام لە جەزیرە، سێ ئەندام لە هەریەک لە رەققە، دێرەزۆر و مەنبیج، هەروەها دوو ئەندام لە هەریەک لە تەبقە و فورات و شەهبا.

  یەک لەسەر سێی ئەندامان لە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە بەڕێوبەری خۆسەری پێشنیار دەکرێن و دوو لەسەر سێی دیکەش لە ئەنجومەنی گەلان و ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دەبن بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتەکان و بەشەکان.

بەگوێرەی بەڕێوبەری خۆسەری ، دوای دەرکردنی یاسای هەڵبژاردن و پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرجەم ناوچەکان بەڕێوەدەچێت.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە