لە ئەنجامی تەقینەوەی موشەكێكی پاشماوەی جەنگ لە دێرەزوور دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
دێرەزوور- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی موشەکێکی پاشماوەی جەنگ، لە دێرەزۆری لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و کچێکی دیکەش بریندار بوو.
پاشماوەی شەڕ لە دێرەزۆر مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی ئەو شارۆچكەیە درووست كردووە، بەو پێیەی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)ە ماوەیەكی زۆر لەو شوێنە مایەوە و تا ئێستا دەیان كەس بوونە تەقوربانی تەقەمەنی دوای جەنگ.
سەرچاوەیەك لە گەڕكی جورەی دێرەزوور رایگەیاندووە، “کەمال جلیب” (8 ساڵ) و ئامۆزاکه ی، “مسته فا جلیب” (10 ساڵ)؛ لە ئەنجامی دەستكاریكردن و هەڵوەشاندنەوەی موشەکێکی دوای جەنگ، گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵێکی دیکە لە شوێنی تەقینەوەکە نزیک بووە. بریندار بووە. هەروەها ئەندامێکی خێزانی ئەو دوو منداڵەش دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگ گیانی لە دەستدابوو.