بەهۆی تەقەی چەكدارانی نەناسراو لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، هاووڵاتییەکی مەدەنی لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا لەو كاتەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی حەوایج لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “یاسر موتڵەق” (تەمەن 46 ساڵ)، لە شارۆچکەی حەوایج.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان ڕاستەوخۆ لەبەردەم خێزانەکەیدا تەقەیان لە “یاسر موتڵەق” کردووە، ئەو دروشمانەیان گوتووەتەوە کە بەزۆری لەلایەن ئەندامانی داعشەوە دەوترێنەوە، کە لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
بەگوێرەی سەرچاوەکە “یاسر موتڵەق” لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کاری دەكرد و سەر بە هیچ کوتلەیەکی سیاسی و سەربازی نەبووە.