داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی دوو هێرش لە مەنبیج له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت
منبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، داعش لە ڕێگەی پێگه ئه‌لیكترۆنییه نزیکەکانی خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرشی راگەیاند کە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گونده‌واری حەلەب لە سوریا ئەنجامیداوه.
داعش ئەندامان و گه‌ڕی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموكرات و کارمەندانی مەدەنی کە لە به‌ڕێوه‌به‌ر‌ی خۆسەری و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییه‌كانی ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان دەکاتە ئامانج.
پێگه‌ی ئەلیکترۆنی ئه‌عماق کە نزیکە لەو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە بە دەمانچە یەکێک لەو دادوەرانەیان کردووه‌ته ئامانج کە لەگەڵ هێزەکانی هه‌سه‌ده كاری ده‌كرد لە نزیک شه‌قمی بازنه‌یی شەمسیە لە شاری مه‌نبیج، له ئه‌نجامیشدا دادوه‌ره‌كه بریندار بووه.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکی دیکەشدا بڵاویکردووه‌ته‌وە، چەکدارەکانی ئەندامێکی هه‌سه‌ده‌یان لە گوندی خەشفە ئوم عەدەسە لە ناوچه‌ی مەنبیج کردووه‌تە ئامانج و به‌هۆیه‌وه بریندار بووه.