ههسهده کوژرانی بەرپرسێکی داعش لە گوندهواری دێرەزوور رادەگەیەنێت
دێرهزوور – نۆرس پرس
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، یەکینەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە گوندی جەرزی لە گوندهواری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان كردووهته ئامانج.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگهیهندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووهتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووه بەرپرسێکی ڕێکخراوەکە بەناوی “محەممەد عەتیە” لە شوێنی خۆ حەشاردانیدا چاودێری دەکرا، دوای ئەوەی گەمارۆدرا بۆ دەستگیرکردنی، تەقەی لە ئەندامانی “هەسەدە” کردووە، دوای وەڵامدانەوەی كوژراوه.
ههسهده راشیگهیاندووه “عەتیە” بەرپرسیار بووە لە كردهی تیرۆركردن له ناوچەکە و دەستی هەبووە لە بەئامانجگرتنی هێزه ئەمنی و سەربازییەکانی ههسهده، هەروەها دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی کەسایەتییە مەدەنییەکان کە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی مەدەنی لە دێرەزووردا کاریان كردووه.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرجەم ئەو چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و بەڵگەنامە کەسییەکان کە لەبەردەستی ئەو بەرپرسەی داعشدا بوون، دەستیان بەسەردا گیراوە.