فرانس بیكنباوه‌ر ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئەڵمانی لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه‌ فرانس بیكنباوه‌ر ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئەڵمانی لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بێکنباوەر وەک یاریزان و ڕاهێنەر نازناوی جامی جیهانی بردووه‌ته‌وه‌، بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت.

بنەماڵەكه‌ی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ڕایانگەیاندووه‌: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین کە فرانس بیکنباوەر دوێنێ یەکشەممە لە دەوری خێزانەکەیدا بە ئارامی لە خەودا گیانی لەدەستداوە، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی بكرێت.

بیکنباوەر وەک یاریزانێک سەرکردایەتی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 1974، هەروەها ڕاهێنەری ئەو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو لە مۆندیالی 1990 .

ئەفسانەكه‌ی بایرن میونشن لەم چەند ساڵەی دواییدا تووشی کێشەی تەندروستی ببوو.