توركیا گوندێكی سه‌ر به‌ مه‌نبیج بۆردومان ده‌كات

مه‌نبیج – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە بۆردومانێکی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندێکی لە گونده‌واری ڕۆژئاوای شاری مه‌نبیج کردە ئامانج.

تورکیا چەندین جار ناوچە و شارەکانی رۆژئاوای كوردستانی كردووه‌ته‌ ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووه‌ته‌وه‌.

سەرچاوە خۆجێیه‌كان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانیان گوندی قەرت ویرانیان بۆردومانکرد کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای گونده‌واری مەنبیج و زیانی ماددی بە موڵكی دانیشتووانی گونده‌كه‌ گەیاندووە.

لە 28 ی مانگی ڕابردوو، بۆردومانێکی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران سێ گوندی له‌ گونده‌واری مه‌نبیج بۆردومان كرد.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی