
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئێران سێ جار گونده‌واری حەسەکەی بۆردومان كردووه
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، گرووپە لایەنگرەکانی ئێران شارۆچکەیەکیان کردە ئامانج لە باشووری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان کە بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لێیە.
لە 17 مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووەوە میلیشیا دڵسۆزه‌كانی ئێران بە بیانووی پشتیوانی کردن لە غەززە بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق دەکەنە ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به نۆرس پرێس راگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێ جار گروپه کانی سه‌ر به ئێران شارۆچکه‌ی شه‌دادییان بۆردومان كرد.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەو سێ هێرشە هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئێرانی بە هەوڵدان بۆ زیادبوونی گرژییه‌كان تۆمەتبار کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران بەرپرسیارە و یەکەم کەسە کە دۆخی ناوچەکە وای لێهاتووه.