لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده‌ بریندار بوو

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە به‌هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)، لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، ئه‌ندامێكی ئه‌و هێزه‌یه‌ بریندار بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە شارۆچکەی دێرەزوور به نۆرس پرێسی راگه‌یاند چه‌کدارانی نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگای له شارۆچکه‌ی ئه‌بو حه‌مام له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، بۆمبێكی چێندراویان به‌ ئۆتۆمبێلێكی هه‌سه‌ده‌ ته‌قانده‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلەکە زیانی پێگەیشتووە و ئه‌ندامێكی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ بریندار بوو، به‌ڵام ته‌ندروستی باشه و نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێش، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی کەسار لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە دەستی چەکدارانی نەناسراو بریندار بوو.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان