گیانلەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی کەسانی دیکە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە مەنبیج
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە نانەواخانەیەکی شاری مەنبیجی رۆژئاوای کوردستان، کرێکارێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە لیژنەی تەندروستی لە مەنبیج رایگەیاند، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی نانەواخانەی “سەڵاحەددین” ئاگر لە ناو نانەواخانەکەدا کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی ئەوەی کرێکارێک بە ناوی “عەمار ئیبراهیم ئەلعومەر”، دەستبەجێ گیانیلەدەستبدات، هەروەها “محەممەد عوبەید عوبەید”، “ئەحمەد نوری محمد”، ““شەمس ئیبراهیم خەلیل” و “غەسان وەلی” برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ” غەسان وەلی” بە پلە سێ سووتاوە و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی حەڵەب بۆ وەرگرتنی چارەسەر.