کوژرانی دوو ئەندامی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە دوو رووداوی جیادا لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت لە دوو رووداوی جیاوازدا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کوژران.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت له دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە سواری مۆتۆڕسکیلەوە، (سەعد ئەلمحاویشی تەمەن 28 ساڵ) ئەندامی فیرقەی چواری هێزەکانی حکومەتیان ، لە نزیک قوتابخانەی ئەلحەسەن له ناوەندی شاری مەیادین لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردەئامانج و راستەوخۆ گیانیلەدەستدا.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوێکی دیکەدا ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت بە ناوی “دیاب ئەلشاهر”ی تەمەن (36 ساڵ) بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو کە ئۆتۆمبێلەکەیان کردۆتە ئامانج، لە نزیک شارۆچکەی ئەلعەشارە لە لگوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کوژراوە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولرەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان