سوپای سوریا بنکەیەکی سەربازی تورکی لە گوندەواری حەڵەب بۆردومان دەکات
حەڵەب – نۆرس پرێس
ئێوارهی دوێنێ یهكشهممه، سوپای سووریا به چهند مووشهكێك دهوروبهری بنكهكهی توركیای ، له شاری مارع له گوندەواری باكووری حهلهب، كرده ئامانج.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سوپای سوریا لە ناوچەی تەل رەفعەت بە زیاتر لە 10 موشەک بۆردومانی دەوروبەری بنکەی تورکیایان لە شاری مارع کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە بۆردومانەکە دیواری کۆنکرێتی دەوروبەری بنکەکەی کردووەتە ئامانج، زیانی ماددی بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی باس لە زیانی گیانی بکرێت.
هاوکات بەگوێرەی سەرچاوەکە، تۆپخانەکانی تورکیا بە چەند گولەیەک گوندەکانی شێخ عیسا و بینەیان، لە ناوچەی ئەلشەهبا لە باکووری حەلەب بۆردومان کردووە.
هێزەكانی توركیا بەردەوامن لە دەسدرێژیەکانیان بۆ سەر ناوچەكانی گوندەواری باكووری حەلەب، بە تایبەت هەڕەشەكانیان بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە پەرەی سەندووە.