عێراق بە ئامانجگرتنی چهند پێگهیهكی داعش ڕادەگەیەنێت
هەولێر – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، خاپوركردنی سێ پێگەی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە ناحیەی “مەخیسە”ی سەر بە پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق راگەیاند .
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆکەی ئێف 16 پێگەکانی ئەندامانی داعشیان بۆردومان کردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە ژمارەی ئەو چەکدارانە نەکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا کراونەتە ئامانج.