بلينكن لە تورکیاوە: ئەنقەرە ئامادەیە هاتنەناو ناتۆی سوێد واژۆ بکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، هاکان فیدان، بارودۆخی غەززە و پرۆسەی هاتنە ناوەوەی سوێدیان بۆ ناتۆ تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێدەچێت تورکیا ئامادەبێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەندامێتی سوێد لە ناتۆ پەسەند بکات.

لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەئەندامبوونی سوێد لەو هاوپەیمانییە، ئەمەش رێگەی بۆ ئەم پرۆسەیە خۆشکرد، بەڵام دەبێت پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوون بە زۆرینەی دەنگی نوێنەران پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت کە نزیکەی 20 مانگە بەردەوامە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان