جارێكی دیكه کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ گونده‌واری تەل تەمر
حەسەکە – نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی جزیره ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، وێستگه‌ی کاره‌بای ته‌ل تامر له گونده‌واری باکووری شاری حه‌سه‌كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه .
دوێنێ هەینی، وێستگەیەک لە تەل تەمر له‌كاركه‌وت، دوای ئەوەی پێشتر بەر تۆپبارانی هێزه‌كانی تورکیا کەوتبوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئازاد مستەفا، بەرپرسی دابەشکردنی کارەبا لە هه‌رێمی جەزیرە رایگەیاند، بۆردومانی پێشووی تورکیا زیانی بە هێڵێكی گه‌یاندنی كاره‌با گه‌یاندبوو له گوندی ئوم کیف.
ئەو بەرپرسەی کارەبا بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه، دووباره پێدانی كاره‌با به ناحیەی تەل تەمر و گوندەکانی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.