حەسەکە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
حەسەکە – چاپخانەی باکوور
ئەمڕۆ شەممە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگایەکی گشتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
شایەتحاڵێک لە گەڕەکی خەشمانی حەسەكە رایگەیاند، “مەهران ئیسماعیل” (11 ساڵ) و منداڵێكی تر کە لەگەڵیدا بووە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی خەشمان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە ئەو دوو منداڵە ویستویانە لە ڕێگاکە بپەڕنەوە، ئۆتۆمبێلێک لێیانی داوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ئەو دوو منداڵە پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە. خانەوادەكانیان ئاوارەی دێرەزوورن.
لە لایەكی دیكەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێك بە ناوی “عەلی سەعیوی” (30 ساڵ) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەبو حەمام لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور گیانی لەدەستدا بوو.