چه‌كدارانی نەناسراو هێرشیان كرده سەر “هەسەدە” لە دێرەزوور و “داعش” دەڵێت دوو هێرشییان لە ناوەڕاستی سوریا ئەنجامداوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی شەممە/یەکشەممە، ژماره‌یه‌ك چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر دوو بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و لە هەمان کاتدا دەوڵەتی ئیسلامی، “داعش”، دوو هێرشی دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی حومس ڕاگه‌یاند.
ئەم ڕێکخراوە کە لە لیستی تیرۆریستی نێودەوڵەتی دایه، لەو وه‌ته‌ی وتەبێژه‌كه‌ی ئەبو حوزه‌یفای ئه‌نساری، له تۆمارێكی ده‌نگیدا داوای هێرشی زیاتری كرد بۆ سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به دوژمنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناویانی برد، هێرشه‌كان چڕتر بۆتنه‌وه، و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٦ كرده‌وه ته‌نها له دێره‌زوور ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه جگه له هێرشی چەکدارانی نەناسراو له دژی هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده”.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو کە ماتۆر سكیله‌وه بوون، ته‌قه‌یان له بارەگایەکی سەربازی “هه‌سه‌ده” كرد له سەنتەری شارۆچکەی سوەیدانی گونده‌واری دێره‌زوور، خۆش به‌ختانه هێرشه‌كه ته‌نها زیانی مادیی لێ كه‌وته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له هێرشێکی دیکەدا بارەگایەکی پاسەوانی “هه‌سه‌ده”یان کردە ئامانج لە کەناری ڕووباری فورات لە شارۆچکەی زێبانی ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری دێرەزوور، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێبكه‌وێته‌وه.
ئەم هێرشانە هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرش ڕاگه‌یاند بۆ سه‌ر هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی حومس.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئه‌عماق”ی سەر بە ڕێکخراوەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، كه چەکدارانی ڕێکخراوەکە هێرشیان کردووەتە سەر كاروانێكی سه‌ربازی هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق لەسەر ڕێگای شاری ته‌دمور، کە بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندام و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆسەیەکیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق دانا، له ئه‌نجامدا ئەفسەرێک کوژراوە و ئۆتۆمبێلەکەشی سوتێندرا.